ئاستی ئاوی بەنداوی باوەشاسوار بەڕێژەی 65% كەمی كردووە

2021-10-22
بەنداوی باوەشاسوار ئاستی ئاو وشكەساڵ
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەهۆی وشكەساڵی و كەمی باران بارینی ساڵی پارەوە، ئاستی ئاوی بەنداوی باوەشاسوار لە كفری بەڕێژەی 65% كەمی كردووە. ئیدارەی قەزاكەش بۆ پاراستنی سامانی ماسی ناو بەنداوەكە، بڕیاری داوە هەتا كاتێكی نادیار ڕاوە ماسی تیایدا قەدەغە بكرێت.