عێراق لە بەرهەمهێنانی پەتاتە گەیشتە ئاستی خود بژێوی

2021-10-22
عێراق بەرهەمهێنانی پەتاتە دەرەوەی وڵات
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
عێراق لە بەرهەمهێنانی پەتاتە گەیشتە ئاستی خود بژێوی و دەتوانێت بۆ لەمەودوا پەتاتە هەناردەی دەرەوەی وڵات بكات .

حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق داوای لە سەرجەم دەروازە سنورییەكان كردووە چیتر رێگە بە هاوردەكردنی پەتاتە نەدەن بۆ ناوخۆی عێراق، چونكە وڵاتەكەی لە بەرهەمهێنانی پەتاتە گەیشتە ئاستی خود بژێوی و دەتوانێت هەناردەی دەرەوەی بكات.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق باسی لەوەشكردووە ،  ئەو پەتاتەیەی بەرهەمدەهێنرێت بەشی بەكاربردنی ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیان دەكات جگە لەوەش وەزارەتی كشتوكاڵ پلانی دارشتووە بەهاوكاری چەند وەبەرهێنەرێك پەتاتە رەوانەی وڵاتانی كەنداو بكەن.