جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە ڕووسیا سەریھەڵدا

2021-10-21   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە ڕووسیا جۆرێکی نوێی کۆرۆنا سەریھەڵداوە و لە پەرەسەندندایە.

ئاژانسی ھەواڵی "ریا نۆڤستی" لە زاری چەند لێکۆڵەرێکەوە بڵاویکردەوە، جۆرێکی نوێی کۆرۆنا بە ناوی ئەی وای چوار دوو، (ئەی وای ٤.٢) لە ڕووسیا سەریھەڵداوە کە بڵاوبوونەوەی خێرا نییە، بەڵام دەتوانێت شوێنی کۆرۆنا لە جۆری دەلتا بگرێتەوە.


لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زیاتر لە ھەشت ملیۆن کەس لە ڕووسیا تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٤٣٠ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەستداوە.