جوتیارانی کەرکوک داوای خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان دەکەن

2021-10-21
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ژمارەیەک جوتیاری کەرکوک شایستە داراییەکانی ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١یان وەرنەگرتووە و لە گردبوونەوەیەکدا لە بەردەم بینای بەرێوبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکوک داوایانکرد شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج بکرێت کە بڕەکەی ٢٠٠ ملیار دینارە.

بەھۆی پاڵپشتی نەکردن و خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانیان و بەرزبوونەوەی نرخی پەینی کیمیایی جوتیاران ناتوانن بۆ ئەمساڵ زەویەکانیان بکێڵن.