وەزیری نەوتی عێراق پێشبینی دەكات نرخی نەوت بگاتە 100 دۆلار

2021-10-20   |  
نرخی نەوت عێراق 100دۆلار
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیری نەوتی عێراق پێشبینی دەكات نرخی نەوت بگاتە 100 دۆلار و دەشڵێت نرخی بەرمیلێك نەوت لە بودجەی ساڵی داهاتوو بە 55 بۆ 60 دۆلار جێگیر دەكرێت،

 "ئیحسان عەبدولجەبار"وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، رایگەیاند، حكومەت لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022 لەنێوان 55 بۆ 60 دۆلار بۆ بەرمیلێك دیاری دەكرێت، كە ئەوەش هاوكار دەبێت لە بەرەوپێش چوونی ئابوری وڵاتەكە و كورتهێنانی بودجە.  وەزیری نەوتی عێراق پێشبینیشی كرد، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو بگاتە 100 دۆلار لە چارەكی یەكەمی ساڵی داهاتوودا، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی نەوت لە كۆگاكانی ئەمریكا و جیهان و بوژانەوەی ئابوری لە لێكەوتەكانی كۆرۆنا. وتیشی بڕیارە بەمنزیكانە 96 بیرە نەوت لە كێڵگەی "قورنە 1" هەڵبكەندرێت، كە گەورەترین دەبێت لە مێژووی وڵاتەكەدا.