لە چین ١٤ تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کرا کە سەرچاوەکەیان دەرەوەیە

2021-10-16   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
چین ١٤ حاڵەتی کۆرۆنای تۆمار کرد کە لە دەرەوە گەڕاونەتەوە بۆ ئەو وڵاتە.

لیژنەی تەندروستی نیشتمانی چین ڕایگەیاند، ١٤ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە کە سەرجەم تووشبووەکان لە وڵاتانی دەرەوە گەڕاونەتەوە بۆ چین و پێنج تووشبووشیان ھیچ نیشانەیەکیان نییە.


ئەمەش لە کاتێکدایە چین ڕایدەگەیەنێت، ڤایرۆسەکەی کۆنترۆڵ کردووە و ژمارەی تووشبووەکان ٩٦ ھەزار کەسە و ژمارەی ئەو کەسانەش کە گیانیان لە دەستداوە ٤ ھەزار و ٦٣٦ کەسە، چەند مانگێکیشە ئەم ژمارانە گۆڕانکاری گەورەیان بەسەردا نەھاتووە، ئەمەش گومانی خستووەتە سەر حکومەتی چین.