لە سلێمانی یادی شەھیدانی ١٦ی ئۆکتۆبەر کرایەوە

2021-10-16   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە سلێمانی یادی ژمارەیەک شەھیدی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ کرایەوە.

لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە لێپرسراوانی حزبی و حکومی، یادی ٣٩ شەھیدی ١٦ی ئۆکتۆبەر کرایەوە کە لە کاتی بەرگریکردن لە کەرکوک لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم شەھیدبوون.


عەمید عەبدوڵا لێپرسراوی ڕاگەیاندنی لیوای ١٠٢ لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ بەھۆی ھەڵەی سیاسی بەشێک لە سەرکردایەتی، کورد ڕووبەڕووی تەنگەژەی سیاسی و سەربازیی بووەوە.


وتیشی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرگری قارەمانانەی لە کەرکوک کردووە، لەو بەرگرییەشدا ٣٩ پێشمەرگە شەھیدبوون.