نرخی نەوت لە ٨٥ دۆلار نزیک دەبێتەوە

2021-10-15
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ٨٥ دۆلار نزیک دەبێتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بەردەوامە و یەک بەرمیل نرخی نەوتی برێنت ٥٠ سەنتی تر بەرزبووەوە و گەیشتە ٨٤ دۆلار و ٨٢ سەنت.


لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و تەنھا لە ماوەی ھەفتەی رابردوودا نرخەکەی ٢٪ بەرزبووەتەوە. 


چاودێرانی ئابووریش ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ کەمبوونەوەی بڕەکەی دەگەڕێننەوە لە کۆگاکانی ناوچەی ھاوکاری ئابووری و گەشە.