تۆمەتباری کوشتنی کارمەندێکی سکویریتی یەکێک لە سیتییەکانی سلێمانی دەستگیرکرا
2021-10-14
|
کوردسات نیوز
پاش ئەوەی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی ئاگادار کرانەوە لە بوونی تاوانێکی کوشتنی کارمەندێکی ئەمنی (سیکویریتی) یەکێک لە سیتییەکانی سلێمانی، ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ھەوڵەکانیان چڕ کردەوە و توانیان پاش چەند سەعاتێک لە ئەنجامدانی تاوانەکە، تاوانبارەکە دەستگیر بکەن کە ناوی (ب. م) کوڕی بەرپرسێکی شاری کەرکوکە و کەسوکارەکەشی ھاوکار بوون لە دەستگیرکردنی.
|