یەکێتی نابینایانی کوردستان چەند داواکارییەکیان ھەیە

2021-10-14   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە رۆژی جیھانی گۆچانی سپیدا یەکێتی نابینایانی کوردستان داوا دەکات ھاوکاری بکرێن و یاسای نابینایانیش ھەموار بکرێتەوە

عومەر خدر سکرتێری یەکێتی نابیینایانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، پێویستە لەلایەن کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە رەوشی نابینایان لە بەرچاوبگیرێت و ھاوکاری بکرێن.


ھاوکات داوای لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم کرد، گۆچانی سپی بخرێتە تاقیکرنەوەی تیۆری شۆفێرییەوە بۆ ئەوەی شۆفێران لەشەقامەکان ھاوکارییان بکەن. 


ھەروەھا داوای لە وەزارەتی پەروەردەش کرد، رۆژی جیھانی گۆچانی سپی بخرێتە پڕۆگرامەکانی خوێندن، داوای لە پەرلەمانی کوردستانیش کرد، پڕۆژە یاسای نابینایان بختە بواری جێبەجێکردنەوە.