بڕیارە سەنتەرێکی دەستنیشانکردنی نەخۆشی شێرپەنجە لە سلێمانی دروستبکرێت

2021-10-13   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بڕیارە سەنتەرێکی دەستنیشانکردنی نەخۆشی شێرپەنجە لە سلێمانی دروستبکرێت، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، پڕۆپۆزەڵی دامەزراندنی سەنتەرەکەیان ئامادەکردووە.

"د. ھێرش سەید سەلیم" جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ماوەیەکی زۆرە دامەزراندنی سەنتەرێکی پشکنینی پێشوەخت بۆ شێرپەنجە پلانی بۆ دانراوە، پڕۆپۆزەڵی بۆ ئامادەکراوە لە ڕێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزدەکرێتەوە.


وتیشی، دامەزراندنی ئەو سەنتەرە ھاوکارێکی باش دەبێت بۆ نەخۆشخانەی ھیوا، چونکە پێشتر دەستنیشانی نەخۆشییەکە دەکات، بەوەش تێچووی نەخۆشی شێرپەنجە کەمتر دەبێتەوە.


جەختی لەوەشکردەوە بەھۆی گۆڕانی کەش و ھەوا و تێکچوونی ژینگە، ڕێژەی تووشبووانی شێرپەنجە لە جیھان لە بەرزبوونەوەدایە.