سوپای عێراق: دزەکردنی داعش لە سوریاوە بۆ ناو خاکی عێراق بنەبڕ کراوە

2021-10-13
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
فەرماندەیی ھێزەکانی سنوری عێراق ڕایگەیاند، دزەکردنی داعش لە سوریاوە بۆ ناو خاکی عێراق بنەبڕکراوە.

ھێزەکانی سنوری عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە ڕووی ئەمنییەوە تەواوی سنورەکانی لەگەڵ خاکی سوریا کۆنترۆڵکراوە و ئەو ناوچەیەش کە پێشتر داعش لە باکوری خۆرئاوای شاری موسڵەوە دزەی لێوە دەکرد، لە ژێر کۆنترۆڵدایە.


سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، بەھۆی سەرکەوتنی پلانی ئەمنی، لەمساڵدا کەمترین تیرۆریستی داعش توانیوویانە لەسەر سنورەکانی (عێراق - سوریا) جموجۆڵیان ھەبێت.