ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەستلەکار دەکێشنەوە

2021-10-13   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، وەک ھەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی ئەم قۆناغە ھەستیارە، خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاریاندا دەست لە کار بکێشینەوە.

ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیان لەکارکێشایەوە، خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، وەک ھەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی ئەم قۆناغە ھەستیارە، خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاریاندا دەست لە کاربکێشینەوە، لە زووترین کاتدا دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەکە پێکدەھێندرێت.


ھاوکات جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، وەک دروستکردنی پێشینەیەکی سیاسی نوێ و ڕەچەشکێن، ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن دەست لە کار کێشانەوەیان پێشکەشکرد و بەرپرسیاریەتی ئەم قۆناغەیان لە ژیانی سیاسی لە ئەستۆ گرت تا دروستکردنی دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەکە و ئامادەکاری کۆنفرانسی نیشتمانی. ھەروەھا ستراتیژی بنیاتنانەوەی پایەکانی قۆناغی نوێ لە ڕێگەی داڕشتنەوەی بنەماکانی خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی و ڕێکخراوەیی و میدیایی و گوتاری سیاسی و پرسی بەشداری گۆڕان لە حکومەتدا بڕیاریان لێدرا.