لە سلێمانی پشکنینی کۆرۆنا زیادیکردووە

2021-10-13   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لەگەڵ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن و زیادبونی کاتەکانی دەوام لە فەرمانگە حکومییەکاندا، لە سلێمانی ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا لەلایەن ھاوڵاتیانەوە زیادیکردووە و رۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە ھاوڵاتیان پشکنین دەکەن.

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری کلینیکی عەلی ناجی تایبەت بە کۆرۆنا رایگەیاند، ژمارەی ئەو ھاوڵاتیانەی رۆژانە سەردانیان دەکەن بەراورد بە پێشتر زیادیکردووە.