عەبدولستار مەجید: لە ھەولێر بە بەرنامە ساختەکاری کراوە

2021-10-12   |  
کۆمەڵی دادگەری کوردستان ھەڵبژاردن عێراق
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
عەبدولستار مەجید کاندیدی کۆمەڵی دادگەری کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، لە پارێزگای ھەولێر بە بەرنامە ساختەکاری کراوە و بە گومانن بەرامبەر بە ئەنجامەکانی پرۆسەی ھەڵبژاردن.

وتیشی، لەبەرامبەر ساختەکارییەکان بێدەنگ نابن و بەڵگە و داتا رادەستی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دەکەن، وتیشی دەرەنجامی بازنەکانی سێ و چواری ھەولێر رەت دەکەنەوە، وتیشی لە دادگای فیدراڵی سکاڵا تۆمار دەکەن و ئەگەر ناچاریش ببن لایەنگرانیان دەبەنە سەر شەقامەکان و ھەموو رێگەیەک بەرامبەر بەو ساختەکارییە دەگرنەبەر.