١٩ رۆژ ماوە بۆ کۆتا وادەی لێدانی لۆگۆ و شریت لە تەکسییەکان

2021-10-12   |  
لێدانی لۆگۆ ھەرێمی کوردستان تەکسی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کەمتر لە ٢٠ رۆژ ماوە بۆ کۆتاییھاتن بە وادەی لێدانی لۆگۆ و شریت لە تەکسییەکانی ھەرێمی کوردستان و تا ئێستا تەنھا لە ٢٩%ی خاوەن تەکسیەکان لۆگۆیان لە ئۆتۆمبێلەکانیان داوە.

"سەڵاح جەوھەر" بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ١ی تشرینی دووەم کۆتا وادەیە بۆ لێدانی لۆگۆ و شریت لە تەکسییەکان و بە رەسمی بڕیاری درێژکردنەوەی وادەکە نەدراوە. وتیشی، تا ئێستا لە سنوری پارێزگای ھەولێر ١٤ ھەزار و ٢٦٦ تەکسی و لە سلێمانی ٤ ھەزار و ٣٠٠ تەکسی و لە دھۆکیش ٥ ھەزار و ٨٠٠ تەکسی  لۆگۆ و شریتیان لێدراوە، ئەوەش دەکاتە لە ٢٩%ی کۆی تەکسییەکانی ھەرێم.
ھاوکات، " دیلان رەواندزی" وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەراورد بە سەرەتای ئەمساڵ لە دوای مانگی ئابەوە رێژەیەکی زیاتر لە خاوەن تەکسیەکان لۆگۆ و شریتیان لە ئۆتۆمبێلەکانیان داوە و پێشنیاریش کراوە بۆ درێژکردنەوەی کۆتا وادەی بڕیارەکە.