تۆڕی چاو ڕاپۆرتێکی لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە دھۆک و نەینەوا بڵاوکردەوە

2021-10-12   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
تۆڕی چاو ڕاپۆرتێکی لەسەر پڕۆسەی ھەڵبژاردنی عێراق لە سنووری دھۆک و نەینەوا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، چەند تێبینییەکیان لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لەو ناوچانە ھەیە و ژمارەیەک پێشێلکارییان تۆمارکردووە.

تۆڕی چاو ڕوونیکردەوە، ھیچ کارتێک تەزویر نەکراوە کە کاریگەری لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردن ھەبێت، بەڵام لە بەشی ڕاستی نەینەوا لەلایەن ھێزی زێرەڤانییەوە ڕێگری لە چاودێریان کراوە پێداویستی تاییەت بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی چاودێری بباتە ناو بنکەکان، ھەروەھا لە ڕۆژی دەنگدان نوێنەری ژمارەیەک کاندید لە نزیک بنکەکانی دەنگدان بانگەشەیان کردووە.


ھاوکات ژمارەیەک ڕێکاری کۆمسیۆن جێبەجێ نەکراوە و ڕێگە بە دەنگدەران دراوە مۆبایل ببەنە ژوورەوە و وێنەی دەنگەکانیان بگرن.