"ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس" سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وتەیەکدا بۆ لیژنەی سندوقی نێودەوڵەتی دراو ڕایگەیاند، بەھۆی کۆرۆناوە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن کەس لە جیھاندا دووچاری ھەژاری بوون و زیاتر لە ٤ ملیار کەس بە بێ ھاوکاری کۆمەڵایەتی و چاودێری تەندروستی ماونەتەوە.
وتیشی، دانیشتوانی وڵاتە ھەژارەکان و ئەو وڵاتانەی ململانێیان تێدایە زیاتر ڕووبەڕووی نەھامەتی بوونەتەوە.