فەیسبوك و واتس ئاپ و ئینستاگرام لە كاركەوتن
2021-10-04
|
فەیسبوك و واتس ئاپ و ئینستاگرام
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبوك و واتس ئاپ و ئینستاگرام، لە جیهاندا لە كاركەوتن، كۆمپانیا فەیسبوكیش رایدەگەیەنێت، كار بۆ چارەسەركردنی گرفتە دەكەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ، بەرنامەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبوك و واتس ئاپ و ئینستاگرام لە هەرێمی كوردستان و عێراق و میسر و سعودیە و ژمارەیەك وڵاتی تری جیهان لە كاركەوتن.
هەرچەندە تائێستا هۆكاری لەكاركەوتنی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتیانە رووننەكراوەتەوە، بەڵام كۆمپانیای فەیسبوك لە رونكردنەوەیەكدا دەڵێت، هەندێك لە بەكارهێنەرانیان گرفتیان لە چوونە ناو بەرنامەكان هەیە و كار بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە دەكەن.
مانگی نیسانی ئەمساڵیش بۆ چەند خولەكێك تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبوك لە كاركەوتن.
|