نووسەر و ئەدیبانی عێراق: سەرۆك مام جەلال وەك باوكێك كێشەكانی بۆ چارەسەر دەكردین

2021-10-03   |  
سەرۆك مام عێراق
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نوسەر و ئەدیبانی عێراق لەبارەی سەرۆك مام جەلالەوە دەڵێن، سەرباری بۆچوونە جیاوازەكان و دووبەرەكی و ناكۆكی سیاسی ‌و ئەو كێشە مەزهەبیانەی لە عێراق هەبوون، سەرۆك مام جەلال هەمووانی لە دەوری مێزێك كۆدەكردەوە و وەك باوكێك كێشەكانی بۆ چارەسەر دەكردن.