نرخی نەوت لە ٨٠ دۆلار نزیک دەبێتەوە

2021-10-02
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەراورد بە سێ ساڵی ڕابردوو، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بەرزترین نرخی تۆمارکرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕی جیھانی بە ٧٩ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە، بەرزترین ئاستی بەھای نەوتی خاوی برێنت لە ساڵی ٢٠١٨ تۆمارکرا کە ٧٦ دۆلار و ٤١ سەنت بوو.


وەزیرانی نەوتیش لە ڕێکخراوی ئۆپیک داوایانکردووە، پارێزگاری لە ئاستی ھەناردەکردنی نەوت بکرێت بۆ بازاڕەکانی جیھان.