نرخی بەرمیلێک نەوت لە ٨٠ دۆلار نزیک دەبێتەوە

2021-09-27
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ٨٠ دۆلار نزیک دەبێتەوە.

ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ١ دۆلار و ١٤ سەنت  بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە ٧٩ دۆلار و ٢٣ سەنت، ئەوەش سێیەمین ھەفتەیە نرخی نەوت بەرز بونەوە تۆمار دەکات. 


ھۆکاری بەرزبونەوەی نرخی نەوتیش بۆ کەمکردنەوەی رێکارەکانی روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا و زیادبونی داواکاری لەسەری لە چەند وڵاتێک دەگەڕێتەوە.