ئێران: بەپێی ھەڵسوکەوتی ئەمریکا بڕیار لەسەر گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی دەدەین
2021-09-26
|
کوردسات نیوز
حسێن ئەمیر عەبدوللەھیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند ، بە پێی ھەڵسوکەوتەکانی ئەمریکا ، تاران بڕیار دەدات لەسەر ئەوەی بگەرێتەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی یاخود نا .
عەبدوللەھیان بەر لە گەرانەوەی لە نیویۆرکەوە بۆ تاران رایگەیاندوە ، لە کۆبونەوەکانی لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان و وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا ، گەرانەوەی ئێران بۆ دانوستانەکانی ڤییەننا و رێککەوتنی ئەتۆمی تاوتوێکراوە و دوپاتیکردۆتەوە کە گەرانەوەی ئێران بۆ دانوستانەکان و رێککەوتنەکەش ، بەپێی ھەڵسوکەوتەکانی ئەمریکا بڕیاری لەسەر دەدرێت نەک بەپێی ئەو پەیامە دژ بەیەکانەی ئەمریکا ئاراستەی ئێرانی دەکات .
|