حەشدی شەعبی لەسەر كۆبوونەوەكەی هەولێر هەڕەشە لە هەرێمی كوردستان دەكات

2021-09-26   |  
حەشدی شەعبی هەولێر هەرێم
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
حەشدی شەعبی كۆنگرەكەی هەولێر سەبارەت بە ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل رەتدەكاتەوەو داوا لە هەرێمی كوردستان دەكات یاری بە ئاگر نەكات.

دەستەی حەشدی شەعبی راگەیەندراوێكی سەبارەت بەو كۆنگرەیە بڵاوكردەوە كە رۆژی هەینی لەلایەن ژمارەیەك لە سەركردەی هۆزە عەرەبەكان لە هەولێر ئەنجامدراوە بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی عێراق و ئیسرائیل و جەختیكردۆتەوە لەوەی  گەلی عێراق بە وەفا دەمێنێتەوە بۆ دۆسیەی فەڵەستین و ئەو كۆنگرەیەش بە تاوان و خیانەت ناودەبەین دژ بەو دۆسیەیە ، دەستەی حەشدی شەعبیدا داواشی لە هەرێمی كوردستان كراوە پابەندی دەستور بێت و یاری بە ئاگر نەكات .