وەزیری بازرگانی تورکیا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات

2021-09-25   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیری بازرگانی تورکیا بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان سەردانی بەغداد و ھەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ محەمەد موش، وەزیری بازرگانی تورکیا سەردانی بەغداد دەکات، رۆژی ٢٦ی مانگیش سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات و پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا و کردنەوەی دەروازەیەکی نوێی سنوری گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.


لە سەردانەکەیدا بۆ ھەرێمی کوردستان وەزیری بازرگانی تورکیا بەشداری لە کۆڕبەندی کاری عێراقی-تورکیادا دەکات و لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەشدا لەگەڵ بازرگان و بەرپرسانی بازرگانی عێراق و ھەرێمی کوردستاندا کۆدەبێتەوە و باس لە ھەڵگرتنی ڤیزای بازرگانانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکرێت تاکو بەبێ ڤیزا سەردانی تورکیا بکەن.


لە ساڵی رابردوودا قەبارەی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا نۆ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار بووە و تاکو مانگی ھەشتی ئەمساڵیش قەبارەی بازرگانی گەیشتووەتە شەش ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار.