نرخی نەوت ئاستێکی پێوانەیی لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا تۆمارکرد و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت، ٧٨ دۆلاری تێپەڕاند.
بەپێی داتاکانی بۆرسەی جیھان، ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٨ دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، بەروارد بە دوێنێ نزیکەی یەک دۆلار بەرزبووەتەوە.
ھاوکات ھەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس ٦٨ سەنت بەرزبووەتەوە و بە ٧٣ دۆلار و ٩٨ سەنت کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکرێت.
لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بۆ یەکەم جارە نرخی نەوت بەم رێژەیە بەرزدەبێتەوە.