نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری لە خراپتربوونی رەوشی مرۆیی لە یەمەن دەدات

2021-09-24
یەمەن رەوشی مرۆیی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری لە خراپتربوونی رەوشی مرۆیی لە یەمەن دەدات و داوای هاوكاری زیاتر لە وڵاتە دەوڵەمەندەكان دەكات.

دەیڤد بیسڵی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پرۆگرامی جیهانیی خۆراك سەر بە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووكان رایگەیاند، رێكخراوەكەیان بودجەی پێویستی بۆ دابینكردنی پێداویستییە سەرەتاییەكانی نیوەی دانیشتووانی یەمەن لەبەردەستدا نییە.
ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا 12 ملیۆن و 900 هەزار هاوڵاتی یەمەنی روبەڕوی بەدخۆراكی و كەمی پێدوایستی پزیشكی و دەرمان بوونەتەوە و لە ئەگەری تەرخان نەكردنی بودجەی پێویست، ئەو ژمارەیە بۆ 16 ملیۆن كەس بەرزدەبێتەوە.
بیسڵی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر هاوكارییەكان زیاتر نەكرێن، ناچارن لە مانگی ئۆكتۆبەردا بەشە خۆراكی سێ ملیۆن و 200 هەزار هاوڵاتی یەمەنی ببڕن و لە مانگەكانی داهاتووشدا ئەو بڕیارە، پێنج ملیۆن كەس دەگرێتەوە.