ئەردۆغان: کات بۆ پرسی پرۆسەی ئاشتی بە فیڕۆنادەین

2021-09-24   |  
تورکیا پرۆسەی ئاشتی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆک کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، کات بۆ پرۆسەی ئاشتی بە فیڕۆنادەن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لە وڵاتەکەی کێشەیەک بە ناوی کێشەی کورد نییە و پێشتر چارەسەر بووە، چارەسەریش لە ئیمراڵی نییە و کاتی خۆیان بۆ ئەو بابەتانە بە فێڕۆ نادەن.
لەبەرامبەریشدا (ئەحمەد تورک) سیاسەتمەداری کورد لە باکوری کوردستان رایگەیاند، تورکیا لە خراپترین قۆناغی مێژوویی خۆیدایە و پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداریش دەیتوانی دیالۆگێکی باش لە گەڵ کورد ئەنجام بدات، بەڵام ئەوە روو نادات، وتیشی، لە رەوشێکی لەو شێوەیەشدا ھیچ پێشکەوتنێک لە بواری دیموکراسی نە بۆ کورد و نە بۆ تورک نایەتە ئاراوە.