بەرھەم ساڵح: ئاسایش و ئارامی عێراق بنەمایەکی گرنگی سەقامگیری ناوچەکەیە

2021-09-23   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی لە نیویۆرک لەگەڵ ئەمیر عەبدولھیان وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوەوە و جەختی کردەوە لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکان و ھاریکاری ئابوری و بازرگانی نێوان تاران و بەغداد و کاراکردنی لێکتێگەیشتنەکانی نێوانیان.

وتیشی، پەیوەندییەکانیان گرنگی بۆ ناوچەکە ھەیە و عێراق کار دەکات بۆ ئەوەی ببێتە گۆڕەپانێک بۆ بەیەکگەیشتنی بەرژەوەندی گەلان و روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و قەیرانی تەندروستی و گۆڕانی کەش و ھەوا.
جەختیشی کردەوە، ئاسایش و ئارامی عێراق بنەمایەکی گرنگی سەقامگیری ناوچەکەیە. 


وەزیری دەرەوەی ئێرانیش پشتیوانی بۆ ئاسایش و ئارامی عێراق دووپاتکردەوە و بەگرنگییەوە باسی لە ھەوڵە دیبلۆماسییەکانی عێراق کرد بۆ کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە.