کۆمسیۆن: ٧٠٪ی کارتی دەنگدانمان دابەشکردووە

2021-09-22   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
تا ئێستا ٧٠٪ی کارتی دەنگدان دابەشکراوە و کۆمسیۆنیش ماوەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی درێژکردەوە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ١٧ ملیۆن کارتی دەنگدانیان نوێکردووەتەوە و لەو ڕێژەیەش ١٤ ملیۆنیان دابەشکردووە کە دەکاتە ٧٠٪ی ھەموو کارتە نوێکراوەکان.


بڕیاریشی داوە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن تا ٢٤ سەعات پێش دەستپێکردنی کاتی دەنگدان بەردەوام بێت، لە کاتێکدا پێشتر ٤٨ سەعات پێش دەنگدان ھەڵمەتی بانگەشە ڕادەگیرا.