پاپای ڤاتیکان داوای ھاوکاریکردنی کۆچبەران دەکات

2021-09-22   |  
پاپا فرانسیس کۆچبەران ھاوکاریکردن
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان داوای ھاوکاریکردنی کۆچبەران دەکات و دەڵێت ، پێشوازیکردن لە کۆچبەران ئەرکی وڵاتانە.

 پاپای ڤاتیکان ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە کە پێویستە وڵاتان ھاوکاری کۆچبەران بکەن چونکە پێشوازیکردن لە کۆچبەران نەک بە تەنھا ئەرکە بەڵکو دەبێت وڵاتان گرەنتی پاراستن و تێکەڵکردنەوەیان بە کۆمەڵگە بکرێت ، راشیگەیاندوە کە پێویستە وڵاتان بەپێی توانای خۆیان کۆچبەران وەربگرن و ھەنگاوی پێویست بنێن بۆ تێکەڵکردنەوەیان بە کۆمەڵگە ، چونکە ئەگەر تێکەڵنەکرێنەوە ئەوا لە رەوشێکی سەختدا دەمێننەوە و روبەروی مەترسی دەبنەوە ، پاپای ڤاتیکان داواشی کردوە پلانی پێویست بۆ پێشوازیکردنی کۆچبەران دابرژێرێت .