FBI ھۆشداریی دەدات لە پلانی قاعیدە و داعش دژی ئەمریکا

2021-09-22
ئێف بی ئای قاعیدە و داعش
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
"ئێف بی ئای"، ھۆشداریی دەدات لە پیلانی قاعیدە و داعش بۆ ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆرستی لە ئەمریکا.

کریستۆڤەر رای بەڕێوەبەری نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمریکا  "ئێف بی ئای"، لە میانی وتارێک لە بەردەم ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند، بەردەوامن لە چاودێریکردنی مەترسییەکانی گروپە تیرۆرستییەکانی وەک داعش و قاعیدە، وتیشی، ئەندامانی ئەو گروپانە بەدوای خاڵێکی لاوازدا دەگەڕێن بۆ ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆرستی فراوان لە خاکی ئەمریکا،  کریستۆڤەر رای وتیشی، نیگەرانی گەورەی ئەمریکا لەوەیە، کە تیرۆرستان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ئامانجەکانیان بەکاردەھێنن.