لە هێرشێكی توركیا بۆ سەر رۆژئاڤای كوردستان 5 هاووڵاتی بوونە قوربانی

2021-09-22
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە هێرشێكی سوپای توركیا و گروپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی بۆ سەر رۆژئاڤای كوردستان پێنج هاووڵاتی بوونە قوربانی.

 میدیاكانی رۆژئاڤای كوردستان رایانگەیاند، سوپای توركیا و گروپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی هێرشیانكردۆتەسەر  گوندی"دبس" لە شارۆچكەی "عەین عیسا"ی سەر بە پارێزگای حەسەكە  بەو هۆیەشەوە هاووڵاتییەك گیانی لەدەستداوە و چوار هاووڵاتی تر برینداربوون، هێرشەكەی سوپای توركیا و گروپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی  لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات  "هەسەدە"وە وەڵام دراونەتەوە و شكستیان بە هێرشەكە هێناوە.