ئەمریکا ٥٠٠ ھەزار ژەمە ڤاکسینی گەیاندە عێراق

2021-09-22   |  
ڤاکسین ئەمریکا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمریکا ٥٠٠ ھەزار ژەمە ڤاکسینی گەیاندە عێراق و لە داھاتووشدا ٥٠٠ ملیۆن ژەمە ڤاکسین دەگەیەنێتە وڵاتانی جیھان.

لە چوارچێوەی ھەوڵەکانیدا بۆ ھاوکاریکردنی عێراقییەکان، ئەمریکا ٥٠٠ ھەزار ژەمە ڤاکسینی فایزەری گەیاندۆتە عێراق   بە وتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگاداریش ، بریارە لە داھاتوودا ئەمریکا ٥٠٠ ملیۆن ژەمە ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەر، بەسەر وڵاتانی جیھاندا دابەش بکات ، بەو شێوەیەش بڕی ئەو ڤاکسینانەی تا ئێستا ئەمریکا وەک ھاوکاری لە رێی پرۆگرامی دابەشکردنی ڤاکسینەکانەوە  گەیاندویەتیە وڵاتان ، دەگاتە ١ ملیار ژەمە ڤاکسین .