بزوتنەوەی تاڵیبان دوو وەزیر و ١١ جێگری وەزیر بۆ حکومەتی کاتی دیاری دەکات، ڕێگەش بە کچان دەدات لە کاتی گوونجاودا بگەڕێنەوە بۆ خوێندن.
زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، دوو کەس کە یەکێکیان لە ولایەتی پەنجشیرە بۆ بەڕێوەبردنی وەزارەتەکانی بازرگانی و تەندروستی دەستنیشانکردووە، لەگەڵ دامەزراندنی ١١ جێگری وەزیری نوێ بۆ کابینەی حکومەتە کاتیەکەی ئەفغانستان. ڕاشیگەیاند، کچان لە کاتێکی گونجاودا دەگەڕێنەوە بۆ ناو خوێندنگەکان.