کۆشکی سپی: ھێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر داعش لە ئەفغانستان بەردەوام دەبێت

2021-09-21
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، سەرباری کشانەوە لە ئەفغانستان، بەڵام ھێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لەو وڵاتە بەردەوام دەبێت و ئامانجی ئیدارەکەی بایدن بۆ بەرەنگاربوونەوەی "گروپی خۆراسانی سەر بە داعش" گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووە.