کۆرۆنا بووەتە کوشندەترین ڤایرۆس لە مێژووی ئەمریکادا

2021-09-21   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
جارێکی تر ئامارەکانی کۆرۆنا لە جیھاندا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن و لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا نزیکەی نیو ملیۆن حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی بڵاویکردەوە، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٤٥٠ ھەزار کەس لە جیھاندا تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٧ ھەزار تووشبووش گیانیان لە دەستداوە، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیش پێشبینی دەکات تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیھاندا ٣٠٠ ملیۆن تێبپەڕێنێت.


ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیھاندا ٢٢٨ ملیۆنی تێپەڕاندووە و زیاتر لە ٤ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار تووشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لە دەستداوە، ئەمریکاش لە ڕووی ئاماری تووشبووانی کۆرۆناوە لە پلەی یەکەمدایە و تا ئێستا ٦٧٥ ھەزار ئەمریکی بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە، بەو شێوەیەش کۆرۆنا بووەتە کوشندەترین ڤایرۆس لە مێژووی ئەمریکادا و ژمارەی قوربانیانی ئەنفلۆنزای ئیسپانی تێپەڕاندووە.