ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لیژنەیەك رەوانەی كەركوك دەكات، بەڕێوەبەری ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆنیش دەڵێت، هیچ گرفتێك لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكەركوك نیە.
"لوئەی كاكەیی"بەڕێوەبەری ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 86% ی دەنگدەرانی كەركوك كارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرگرتۆتەوە، هیچ گرفتێكیش لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكەركوك نییە ، وتیشی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆن لیژنەیەكی بۆ هاوكاری و هەماهەنگی رەوانەی كەركوك كردووە.