سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتە میسر
2021-09-15
|
حەلبوسی میسر سەردان
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانی میسر دەکات و چاوی بە سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەکەوێت.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە سەرۆکایەتی وەفدێکی پەرلەمانی گەیشتۆتە قاھیرەی پایتەختی میسر و لە سەردانەکەشی بۆ ئەو وڵاتە، لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی پیران و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی و شێخی ئەزھەر کۆدەبێتەوە.
|