ئەنجومەنی وەزیرانی لەبارەی سیمكارتی بێبەرایی و كوالێتی ئارد لەكۆبونەوەدایە

2021-09-15
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆبونەوە
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی سیمكارتی بێبەرایی و كوالێتی ئارد لەكۆبونەوەدایە.

 لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەكارییەكانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاڕاستەی بانگەشەیەكی مەدەنییانەی ئارام و دوور لە پشێوی دەخرێتەڕوو،
هاوكات ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر ڕەشنووسی پلانی نیشتمانی هەرێمی بۆ مافەكانی مرۆڤ 2021 بۆ 2025 دەدات، لەگەڵ خستنەڕووی ڕەشنووسی پەیڕەوی سندووقی پاڵپشتی گەشەپێدانی ڕێگاوبان لە هەرێمی كوردستان.
ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوون بۆ هەنگاوەكانی قەدەغەكردنی بەكارهێنانی سیمكارتی بێ بەرایی و لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كوالێتی هاوردەكردنی ئارد بۆ هەرێمی كوردستان دەكات.