فڕۆکەیەک حەشدی شەعبی لە سنوری عێراق و سوریا بۆردومانکرد

2021-09-15   |  
فڕۆکەی نەناسراو بۆردومان حەشدی شەعبی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
فڕۆکەی نەناسراو گرووپەکانی حەشدی شەعبی، لە سەر سنووری عێراق و سوریا بۆردومانکرد، ئەمریکا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیش رەتیدەکەنەوە لە پشت ھێرشەکەوەبن.

چەند سەرچاوەیەکی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو فڕۆکەی نەناسراو دوو کاروانی سەربازی گرووپەکانی حەشدی شەعبی، لە ئەلبوکەمال لەسەر سنووری عێراق و سوریا بۆردومانکردووە، روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بۆردومانەکە کاتێک بووە چەند ئۆتۆمبێلێکی گرووپەکانی حەشدی شەعبی لە دەروازەییەکی نایاساییەوە لە عێراقەوە پەڕیوونەتەوە بۆ سوریا، لەوکاتەدا بە چوار مووشەک لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە کراونەتەئامانج و ھێرشەکەش کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە، بەڵام ھێشتا وردەکارییەکەی ئاشکرانەکراوە.
ھەریەکە لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، رەتیانکردۆتەوە لە پشت ئەنجامدانی ئەو ھێرشەوەبن، تائێستاش لایەنی حەشدی شەعبی، ئەنجامدانی ھێرشەکەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.