جارێکی تر دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی لە ھەولێر دواخرا

2021-09-15
بەدەل بەرواری ئومێد بەرۆشکی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بۆ جارێكی تر پرۆسەی دادگاییكردنی هەریەك لە مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی لە دادگای دووی تاوانی هەولێر دواخرا .

هەرێم رەفعەت پارێزەری ئەو كەیسە بە كوردسات نیوزی  راگەیاند ، ئەمرۆ هیچ هۆكارێكی یاسایی نەبووە بۆ دواخستنی دادگاكە ، بەڵام دادوەر مۆڵەتی وەرگرتوە و بەو هۆیەوە پرۆسەكە دواخراوە ، وتیشی لە ئێستادا چاوی گومان لەسەر دادگای پێداچونەوەی هەولێرە ، داواشی كرد ئەنجومەنی دادوەری بێتە سەر خەت و یاساییانە مامەڵە بكات .  
مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی 11ی ئابی 2020 دەستگیركراون و پێشتر دوو جار بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست  دادگاییكردنیان دواخراوە .