سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی: دۆسیەکەی د . میران دانەخراوە
2021-09-14
|
دادگای تێھەڵچونەوەی سلێمانی د . میران
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی ..
لە چەند کەناڵێکی راگەیاندن ھەواڵێک بڵاو کراوەتەوە گوایە دادگای تەمیز فەرمانی دەستگیردنی د میران محەممەدی ھەڵوەشاندوەتەوە و تۆمەتەکانی رەتکردووەتەوە، بەپێویستمان زانی ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بۆ بەرچاوڕوونی ھەموو لایەک بخەینەڕوو:
١) تۆمەتەکان رەت نەکراونەتەوە و دۆسییەکە بە ھیچ شێوەیەک دانەخراوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ دادگای دەستپاکی بۆتەواو کردنی رێکارە یاساییەکان.
٢- دادگا لەبڕیارەکانیدا سەربەخۆیی تەواوی ھەیە و بەپێی یاسا و بەگوێرەی ئەو سکاڵا و بەڵگانەی دەخرێتە بەردەستی کار دەکات و لەسەر داوای ھیچ کەسێک و لەخۆڕا دۆسیە ناکاتەوە و دۆسیە داناخات.
٣) یاسا لەسەرووی ھەموو لایەکە و دادگا ئیجرائاتی یاسایی خۆی دەکات بەبێ گوێدانە پلە و پایەی لایەنەکانی داوا.
|