نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و ھەندێک لەو زیانانەی قەرەبوو کردەوە کە بەھۆی خاوبوونەوەی بەرھەمی نەوت لە کەنداوی مەکسیکی ئەمریکا و دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی پاڵاوتن بەریکەوت.
نرخی نەوتی خاوی تەکساس بەڕێژەی ٠.٦٪ ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و بەرمیلێکی گەیشتە ٦٩ دۆلار و ١١ سەنت .
نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ٠.٥٪ بەرزبۆوە و بەرمیلێکی گەیشتە ٧٢دۆلار و ٦٤ سەنت .
تائێستاش بەرھەمھێنەران لە کەنداوی مەکسیک ھەوڵدەدەن دەست بە پرۆسەکانی بەرھەمھێنان بکەنەوە، لە دوای نۆ ڕۆژ لە ھەڵکردنی زریانی ئایدا لە ناوچەکە کە ڕەشەبایەکی توند و بارانێکی بەلێزمەی لەگەڵدا بوو.