سالار مەحمود کتێبێکی لە بارەی ڕۆڵی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە

2021-09-08
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سالار مەحمود پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان نوێترین کتێبی خۆی بە ناوی "ڕۆڵی پەرلەمان لە پرسە نیشتیمانیەکاندا" بڵاوکردەوە.

لە ڕێوڕەسمێکدا کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو سالار مەحمود پەرلەمانتاری ھەردوو خولی سێیەم و چوارەمی پەرلەمانی کوردستان کتێبێکی لە بارەی ئەزمونی کاری پەرلەمانی و  ڕۆڵی پەرلەمان لە پرسە نیشتمانییەکان بە تایبەتی لە پرسی جینۆساید ناساندن و دۆزی بەشەکانی تری کوردستان بڵاوکردەوە.


لە بارەی کتێبەکەیەوە سالار مەحمود پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند: ئامانجی بوو لە ڕێگەی ئەم کتێبەوە ئەزمونی کاری پەرلەمانی خۆی لە دوو خولدا بنوسێتەوە و تیشک بخاتە سەر ڕۆڵی پەرلەمانی کوردستان لە پرسە گرنگ و چارەنوسسازەکان بە تایبەت ئەو پرسانەی کە پەیوەندیدارن بە ناوخۆی ھەرێم و بەشەکانی تری کوردستان و گرنگی کاری پەرلەمانی لە بەجینۆساید ناساندنی ئەو تاوانانەی کە بەرامبەر بە گەلی کورد کراوە.