زیانی داخستنی پاڵاوگەی نەوتی زیقار لە ٤٥ ڕۆژدا ٢٠ ملیار دینار بووە

2021-05-08   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ماوەی ٤٥ ڕۆژە پاڵاوگەی نەوتی زیقار لەلایەن خۆپیشاندەرانی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکانەوە داخراوە و داوای دامەزراندن دەکەن.

عسام جیھاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکردووە، یەکەمجارە لە مێژوودا پاڵاوگەی نەوتی زیقار بە درێژایی ٤٥ ڕۆژ لەسەر یەک دابخرێت، بە جۆرێک لە سەختترین دۆخەکانی سەردەمی جەنگ لە ساڵانی نەوەدەکان و ٢٠٠٣ش بەو شێوەیە داخستنی پاڵاوگەکە درێژەی نەکێشاوە و ھیچ بەرچاو ڕوونییەکیش نییە کەی دەکرێتەوە.


وتیشی، درێژەکێشانی ئەو داخرانە دەرھاویشتەی نەرێنی لەسەر کارکردنی پاڵاوگەکە دەبێت کە پێشتر بە بەردەوامی ٢٤ سەعات کاری دەکرد، ئێستاش بە ھۆی داخستنیەوە بە ڕێژەی ١٠٠٪ کۆی زیانەکانی گەیشتووەتە ٢٠ ملیار دینار.