ئاوازدانەری فیلمی زۆربا یۆنانی كۆچی دوایی کرد

2021-09-04   |  
ئاوازدانەری فیلمی زۆربای یۆنانی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
میکیس تیۆدۆراکس، ئاوازدانەری فیلمی زۆربای یۆنانی، کە بە یەکێک لە فیلمە دانسقەکانی مێژووی سینەما دادەنرێت، لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

موزیکی فیلمەکە کە بەرھەمی ساڵی ١٩٦٤ ە،و ئەنتۆنی کوین کارەکتەری زۆربا بەرجەستە دەکات،  گوزارشت لە کەشی ھەتاوی و سەرسەوزی وڵاتی یۆنان دەکات، و موزیک و سەمای فیلمەکە  بۆتە ھۆکارێک بۆ راکێشانی ملیۆنان گەشتیار لە سەرجەم وڵاتانی جیھانەوە.
وەزیری گەشتیاریی یۆنان لە پرسەی ئەو مۆسیقارە گەورەیەدا وتوویەتی: لەدەستدانی میکیس تیۆدۆراکس،  مامۆستا و رۆشنبیر و شۆڕشگێر، لەدەستدانی بەشێکە لە گیانی وڵاتەکەمان.