سوپای تورکیا گوندەکانی شێراوا و شەھبا لە ڕۆژئاڤای کوردستان تۆپباران دەکات

2021-05-08   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سوپای تورکیا گوندەکانی (شێراوا و شەھبا) لە ڕۆژئاڤای کوردستان تۆپباران دەکات.

بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ڕۆژئاڤا، سوپای تورکیا گوندەکانی (شۆخانکێ و عاقیب و زیارەت)یان لە ناوچەی شێراوای سەر بە عەفرین تۆپباران کردووە، ھاوکات گوندی (سەموقا) و بەنداوی شەھبا لەلایەن سوپای تورکیاوە تۆپبارانکراون.


سوپای تورکیا لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٨وە دەستی بەسەر عەفرین و دەوروبەریدا گرتووە لە ڕۆژئاڤای کوردستاندا، بەردەوامیش ناوچەکانی تۆپباران دەکات.