لە مەراسیمێکدا تەرمی عەمید محەمەد عومەر لە سلێمانی بە خاک سپێردرا

2021-05-08   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە مەراسیمێکی شایستەدا تەرمی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین عەمید محەمەد عومەر ئیسماعیل لە گۆڕستانی ڕاپەرێن لە شاری سلێمانی بەخاک سپێردرا.

عەمید محەمەد عومەر لە تەمەنی ٥٨ ساڵیدا لە دەرەوەی وڵات ڕۆژی ٢٩ نیسان بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایکرد و دوای گەڕاندنەوەی تەرمەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی کەسوکار و ھاوڕێ و ھاوسەنگەرانی لە مەراسیمێکدا لە گۆڕستانی ڕاپەڕین بە خاک سپێردرا. 


ھەر لە مەراسیمەکەدا مستەفا چاوڕەش فەرماندەی ھێزەکانی ٧٠ وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، عەمید محەمەد فەرماندەیەکی بە توانای ھێزەکانی پێشمەرگە بوو کە تا کۆتاییەکانی تەمەنی بەردەوام بوو لە خزمەتکردنی کوردستان و گەلی کورد.