کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ھەڵسەنگاندن بۆ کاندیدەکانی ھەڵبژاردن دەکات

2021-05-08   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ھەڵسەنگاندن بۆ شیاوبوونی کاندیدەکانی ھەڵبژاردن دەکات.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی ھەڵسەنگاندنی شیاوبوونی کاندیدەکان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، کۆمسیۆن ژووری ئۆپراسیۆنی پێکھێناوە، دەبێت لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا ھەڵسەنگاندن بۆ کاندیدەکان تەواو بکرێت و دواتر ناوەکانیان ڕەوانەی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری و دەستەی دەستپاکی و وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا بکرێت.


بە پێی ڕاگەیەنراوەکەی کۆمسیۆن، بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق ٤٤ ھاوپەیمانی و ٢٦٧ حزب ناویان تۆمارکردووە، ٣ ھەزار و ٥٠٠ کاندیدیش کێبڕکێ دەکەن.